پارتی و بزووتنەوەی ئیسلامی پابەندییان بە کۆدەنگی و یەکڕیزی لەدژ تیرۆریستانی داعش دووپات کردەوە
هەولێر-KDP.info- سکرتێری پارتیی دیموکرتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کرد و، هەردوو لا پابەندییان بە یەکڕیزی و کۆدەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان کرد؛ کامیل حاجی عەلی و حاجی کەمال ڕەحیم و عەبدوڵا وەرتی و مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە لە شاندەکەدا بوون.
لە دانیشتنێکدا کە ئازاد بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ڕەمزی شەعبان ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و ئەحمەد کانی بەرپرسی پەیوەندییەکان ئامادە بوون، فازڵ میرانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و باسی ڕەوشی عێراق بە گشتی و کوردستانی بە تایبەتی کرد، هەڵبەت دواهەمین پێشهاتەکان و قارەمانەتی و گیانفیداییەکەی پێشمەرگە و سەرکەوتنە بەردەوامەکانی پێشمەرگەی لە دژ تیرۆریستان داعش بۆ شاندەکە شی کردەوە.
میرانی جەختیشی کرد کە جێگای دڵخۆشییە بەرانبەر ئەم گروپە تیرۆریستییە کورد یەکهەڵوێستن و، دەبێ هەموومان هەست بە بەرپرسیارەتییەکی زیاتر بکەن، لە ئاست ئەم قۆناغە هەستیارەدا و، کۆدەنگی و یەکڕیزی زەرورەتێکی مێژووییە و، هەموومان پێویستە بەرگەی زیاتر بگرین و، کاراتر بەشداری بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم تیرۆریستانە کە ناوی ئیسلامیان شێواندووە بۆ بنەبڕکردن و، نەگەیشتنی ئەو بیرۆکەیە لە کوردستان، ئەرکی مەلایانە ئەو ڕۆڵە بگێرن.
کاکل حاجی بەناوی شاندی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان سوپاس سکرتێری مەکەتبی سیاسی پارتی کرود و بەنای بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانەوە ئامادەی دەربڕی بۆ هەر ئەرکێکی نەتەوەیی کە بە بزووتنەوە بسپێردرێ بۆ ئەوی بە جێی بگەیێنن.
هەڵبەت دەستخۆشییشی لە پێشمەرگە کرد و داعشی بە دژی هەموو بەها و پرەنسیپەکانی مرڤایەتی ناوبرد کە کردارەکانی تیرۆریستان دوورە لە بنەماکانی ئاینی ئیسلام.
هەردو لا پابەندبوونیان لە یەکڕیزی و کۆدەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش دووپات کردەوە.




