٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینکی: هەوڵ دەدەین ئەنوایەكی بێوەی بۆ ئاوارەکان دابین بکەین

سەرچاوە: KDP.info

پەرلەمان -KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پێشوازی شاندێکیڕێکخراوەخێرخوازییەکەی 'ڕێگای ڕاست'ـی  ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن بە هیمەتی هەموو لایەک ئەنوایەکی ئارام بۆ ئاوارەکانی نیشتەجێی هەریم دابین بکەن تا دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

ئەمڕۆ پاشنیوەڕۆ 2/3/2015 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیی لە شاندێكی ڕێكخراوە خێرخوازییە ئەمەریكاییانییەکەی 'ڕێگایڕاست' كرد.

لە دیدارێكدا پارێزەر خاتوو جاكلین پوختەیەكی لەبارەی كارەكانی ڕێكخراوەكەیان خستە ڕوو بە تایبەت لە بواری هاوكاری مرۆیی و تەندروستی لە هەرێمی كوردستان دوابەداوی هێرشە درندانەكەی داعش بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و ستایشی ئیرادە و قارەمانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لەرووبەرووبونەوەی داعش و پاراستنی سەقامگیری لەشارەكانی كوردستان و هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاواەكانی ناوخۆ و، دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان و حەواندنەوەیان كەلەو ساتەدا بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كارێكی مەزنی مرۆیی دەرهەق بەو ئاوارانە كردوەو ئێمەش بەئەركی سەرشانمان زانی كە هاوكاری و پشتیوانیی هەرێمی كوردستان بكەین و لە ڕێگەی گروپەكانی خێرخوازی هاوكاری و كۆمەك بۆ بەشێك لەلێقەوماوان بێنین و سەردانی چیای شنگال بكەین و ڕەوشی ئاوارەكان بەچاوی خۆمان ببینین
دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندەكەی كرد و سوپاسی پەرلەمانی كوردستانی گەیاندە ڕێكخراوەكە و تەواوی ئەو ڕێكخراوە خێرخوازیانەیش كە هاوكاریی مرۆیی و تەندروستی پێشكەشی ئاوارە و لێقەوماوان دەكەن بەتایبەتی لەو بارودۆخە هەستیارەی كە هەرێمی كوردستان پێیدا دەڕوات و ئەو قەبارە زۆرەی ئاوارە و لێقەوماوان لە هەموو نەتەوەو ئاینێك ڕووی لێ كردووە و مافی خۆیانە ژیانێكی ئارام و كارامەیان بۆ دابین بكرێ‌ ئەگەرچی حكومەتی هەرێمی كوردستان درێغی نەكردوە لەپێشكەشكردنی هاوكاری بەلام بەهۆی زۆری ڕێژەی ئاوارەكان كە ڕەنگە لەتوانای وڵاتانیش نەبێ وەك پێویست بە هانایان بچن و سەرەرای ئەو قەیرانە داراییەی كە حكوومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی  ناوەتەوە، بەڵام بە پشتیوانی هەموو لا هەوڵ دەدەین ئەنوایەكی ئارام بۆ ئەو ئاوارانە دابین بكرێ‌ تاوەكو بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
 

هەواڵی پەیوەندیدار