عەبادی بە شاندی كوردی گوتووە پارەی تریش بۆ كوردستان دەنێرن

هەولێر-KDP.info- (نەجیبە نەجیب) پەرلەمانتاری عێراق ڕاگەیاند: "بە قسەی هەندێك لەو پەرلەمانتارانەی لە كۆبونەوەكەی 'عەبادی'ـدا بوونە، بەغدا 250ملیار دیناری دی وەكو بوودجەی مانگی شوبات بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێ."
نەجیبە نەجیب گوتیشی: "نازانین كەی ئەو پارەیە دەنێردرێت، بەڵام گوتراوە كە بۆ بوودجەی مانگی شوبات دەبێت، بەڵام ئەو پارەیە زۆر كەمترە لەو بەشە بوودجەیەی كە بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە."
نەجیبە نەجیب ئەوەی خستە ڕوو هەردوو حكوومەت پابەندی ڕێككەوتنەکەنە، کەوابێ كێشەی نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان دەبڕێتەوە.
وەختی خۆی فازڵ نەبی بریكاری وەزارەتی داراییی عێراق ئاشكرای كردبوو، ناردنی بەشە بوودجەی دی لە لایەن بەغداوە بەستراوەتەوە بە گفتوگۆكانی حكوومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستانەوە.
یەحیا سابیر




