داعشە بیانییەکانی مووسڵ بە دزییەوە بنەماڵەی خۆیان دەبەنەوە سووریا

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەک لە سنووری پارێزگای مووسڵ پێی ڕاگەیاندن داعشە بیانییەکان لە شاری مووسڵ خۆیان کۆ دەکەنەوە و، لەگەڵ خانەوادەکانیان شارەکە جێ دەهێڵن و بەرەو سووریا دەچن.
حەسەن خەلۆ بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شاردێی زوممار بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستای ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی باس لە نزیکبوونەوەی هێرشکردنە سەر شاری مووسڵ لەلایەن بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا و عێراقەوە کرا، ئێستا ئەو سەرکردە بیانیانەی پاش داگیرکردنی شاری مووسڵ خانەوادەکەیانیان لە سووریاوە هێنابوو بۆ موسڵ، خۆیان کۆ دەکەنەوە و شارەکە جێ دەهێڵن."
حەسەن خەڵۆ گوتی: "تا ئێستا زیاتر لە 60 سەرکردە بە خۆیان و خاوخێزانەوە بە دزییەوە چوونەتەوە بۆ شاری ڕەقە لە سووریا."
هەژار مەموزینی




