عەمید سەردار مورتكە: هێرشی تیرۆریسانی داعش نەزۆكە و، هەمیشە ڕوو لە شكاندان
__2015_03_02_h17m12s53__LB.jpg)
مەخموور -KDP.info- جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر دەڵێ، دوێنێشەو تیرۆریستان هەندێك جموجۆڵیان لە ناوچەی (تەلڕیم و سوڵتانعەوڵا) هەبوو، بەڵام پێشمەرگە خراپ تێكی شكاندن؛ هێرشی تیرۆریستان نەزۆكە و، هەمیشە ڕوو لە شكاندان.
عەمید (سەردار مورتكە) جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "ئێستا ڕەوشی بەرەجەنگی گوێڕ ــ مەخموور زۆر ئارامە؛ ئەگەرچی دوێنێشەوتیرۆریستان لە ناوچەی (تەلڕیم و سوڵتانعەوڵا)دا خۆیان خستبوویە تفاق، هێرش بكەن، بەڵام هەر زوو پێشمەرگە قارەمانەكان لێیان هاتنە دەست و، بە زەرەروزیانێكی زۆرەوە ڕاویان نانەوە؛ چەندین كوژراو و برینداریان هەبوو، شوکر هێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا هیچیان لێ نەهاتووە."
(سەردار مورتكە) ڕوونیشی كردەوە كە: لە بەرەجەنگەكەی ئێمە و، لە هەموو بەرەکانی تریشدا، ئەگەرتیرۆریستان هەلیان بۆ بڕەخسێ، لە کیس خۆیانی نادەن و، هێرش دەهێنن، بەڵام بە دڵنیاییەوە هیچیان پێ ناکرێ و، بە سەرشۆڕی دەیانگەڕێنینەوە."
جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر دەربارەی ورەی پێشمەرگەكان، دەڵێت: "پێشمەرگەكانمان لەچاو جاران گەلێ ورەیان زیاترە و، هەتا دێ دڵیان قایمتر دەبێ؛ تیرۆریستان بە ترسەوە دەجووڵێنەوە و و دڵیان لە خۆیان داماوە."
سەرباز واحید




