٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەشنگال ٢٨ تیرۆریست کوژران و ٨١ لاشەش بردراونەتەوە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی مووسڵ دەڵێ، دوێشەو تا ئەم بەیانییە  81  لاشەی داعش گەڕاوەتەوە شاری مووسڵ؛ هەڵبەت ئەمڕۆ بەیانی داعش لە ناوچەی شنگال 28  تیرۆریستیان لێ كوژراوە و (5) هەمەریشیان لێ سووتێندراوە؛ تیرۆریستان فریای هەڵاتنیش نەكەوتوونە.

(سەعید مەموزینی)  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوێشەو تا ئەم بەیانییە لاشەی ئەو ٨١ داعشەی لە بەری مەخمور و گوێڕ و شنگالدا كوژرابوون، گەڕاوەتەوە ناو شاری مووسڵ. ئەم بەیانییە داعش لە بەری شنگال هێرشیان هێنا، بەڵام خراپ شکان و، 28 تیرۆرستیان لێ كوژرا و، ٥ هەمەریشیان لی سووتێنراوە؛ تیرۆرستان فریای هەڵاتنیش نەكەوتن."
(سەعید مەموزینی)  لە باسی ڕەوشی مووسڵدا، ئا وەهای گوت: "ڕەوشی ناو شاری مووسڵ زۆر خراپە، هەر ئەم دوێنێشەوەوە، گوایە دزان 62 ماڵیان لە مووسڵ بڕیوە و، تیرۆرستانیش بەو پاساوەوە دەستی شەش كەسیان بڕیوە؛ بەڵام ئەو كەسانە لە ڕاستیدا لەبەر بەكارهێنانی مۆبایل دەستگیر كرابوون و، تۆمەتی سیخوڕییان بۆ هەڵبەستبوون."
سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار