ڤاتیكان سوپاس و ستاییشی حکوومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد

ئیتاڵیا-KDP.info-کەمێک پێش ئێستا سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) لەلایەن وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان پێشوازی لێ‌کرا و لە دیدارەکەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سوپاس و ستاییشی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌بێ جیاوازی، كوردستانیان كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له به‌رده‌و‌امیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڤاتیكان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢-٣-٢٠١٥، سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ (پاوڵ ڕیچارد گاله‌گێڕ)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران و شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤاتیكان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ئاگایان له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی هه‌نووكه‌ییی ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام خۆشحاڵه كه ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه و له شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌وه، گوێبیستی بارودۆخ و دوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وه‌ییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و شكست و پاشه‌كشه‌ی ڕۆژانه‌ی تیرۆرستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و داكۆكی له‌سه‌ر پێویستیی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتری وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م بواره‌دا، كرایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سوپاس و ستاییشی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌بێ جیاوازی، كوردستانیان كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان و ناوچه‌كانیان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، به‌رز و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی ڤاتیكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانی.
له دیداره‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان، به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ كران. شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران، له هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا، پێك هاتبوون.




