نێچیرڤان بارزانی داوای لە پاپا کرد: هانی كۆمه‌كبه‌خشان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدەن تا باشتر به هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێن

ڤاتیکان-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان به هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه له دۆخێكی زۆر سه‌ختدایه و باری حكوومه‌تەکەی زۆر قورسه؛ داوایشی لە له قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیکان كرد تا هانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێن و له ڕووی مرۆییه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢-٣-٢٠١٥ له ڤاتیكان، (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له لایه‌ن قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان (پاپا فرانسیس)ـه‌وه پێشواز‌ییان لێ كرا.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌م دیداره نیشان دا و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یان به گشتی تاوتوو كرد و تیشكیان خسته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی دژی داعش و باس له گرنگیی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرا، كه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا (نێچیرڤان بارزانی) پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاكان و ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی خسته ڕوو، كه له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعشدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال و ده‌وروبه‌ریان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی مه‌سیحی، ئێزدی و موسوڵمانان، ناچار بوون زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی و وه‌ك خوشك و برایانی خۆیان پێشواز‌ییان لێ كردوون و هه‌رچی له توانای حكوومه‌تدا بێت بۆ هاوكاری و یارمه‌تیدانی ئه‌وان، هیچ درێخییه‌كیان نه‌كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه کە، هه‌رێمی كوردستان به هۆی زۆریی ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه له دۆخێكی زۆر سه‌ختدایه و باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر قورسه، بۆیه داوای له قه‌داسه‌تی پاپا كرد كه هانی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر به هانای ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه بێن و له ڕووی مرۆییه‌وه هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له دیداره‌كه‌دا قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان سوپاس و ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بێ جیاوازی به پیر ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه چووه و لانه و په‌ناگه‌ی داونه‌تێ و كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌ش كردوون. هه‌روه‌ها ستایشی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌باییه‌ی كرد كه له دێرزه‌مانه‌وه له‌نێو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی كوردستاندا هه‌بووه و هه‌یه، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیشی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا، به مایه‌ی ڕێز و پێ‌زانین له قه‌ڵه‌م دا.
له‌م دیداره‌دا شاندی یاوه‌ری سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌ر یه‌كه له جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌ت و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا، ئاماده بوون.




