عامر ڕه‌فعه‌ت: دەبێ ڕێگا له‌و عەرەباندنە بگرین.. میلیشیا شیعەكان له جه‌له‌ولا چه‌ندین ماڵه كوردیان سووتاند

جه‌له‌ولا-KDP.info- به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌ندامێكی پێشوی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای دیاله، میلیشیا و حه‌شدی‌شه‌عبی دەت ناپارێزن و، خەریکە شارەکە وێران ده‌كه‌ن و، دوێشه‌ویش چه‌ند ماڵێکی كوردیان له جه‌له‌ولا سووتاندووە؛ ئه‌م هێزانه بۆیە چوونەتە جه‌له‌ولا و سه‌عدیه، تا كورد زات نەکەن بگه‌ڕێنه‌وه سەر ماڵی خۆیان.
(عامر ڕه‌فعه‌ت) ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: "میلیشیا شیعه‌كان بۆیە جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌یان قۆڕخ کردووە، تا كورده‌كان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان؛ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌دوپه‌نجا خێزان گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌عدیه، به‌ڵام زۆربەیان هه‌ر ئەو ڕۆژە لە ترسی میلیشیا و حه‌شدی‌شه‌عبیدا، ماڵی خۆیانیان چۆڵ کردەوە. وا میلیشیا خەریکن ناوچه کوردەكان وێران ده‌كه‌ن، دوێشه‌ویش چه‌ندین ماڵه كوردیان سووتاندووه له جه‌له‌ولا و، به‌رده‌وامیشن. گه‌ڕه‌كی (جه‌ماهیر) له جه‌له‌ولا گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌كی كوردنشینه، به‌ڵام میلیشیا و حه‌شدی‌شه‌عبی ڕێگه ناده‌ن كه‌س بچێته‌وه ناو گه‌ڕه‌كه‌كه.
ئەو ئه‌ندامەی پێشوی ئه‌نجوومه‌نی پاریزگای دیاله، دەربارەی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وای ڕوون کردەوە: "ئه‌وه سێ مانگە جه‌له‌ولا و سه‌عدیه ئازاد كراون، کەچی خەڵکەکەیان هەر بە ئاوارەیی و، بە بەەدبەختی لە خانه‌قین و ناوچه‌ی تردا دەژین و، نا‌وێرن بگەڕێنەوە. دەبێ دەستوبرد بکەین، ئەو عەرەباندنەیان پێ ڕاوەستێنین."
سه‌رباز واحید




