حاكم سه‌رحان: به‌غدا 3ترلیۆن دیناری ساڵی 2015ی هه‌رێمی لایه و، ده‌بێ بیدات

به‌غدا -KDP.info- (حاكم سه‌رحان) ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، به‌غدا ته‌نیا %20ـی بوودجه‌ی مانگی 1ی 2015 ناردووه و ده‌بێت بەشە پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان بدات.
(حاكم سه‌رحان) بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لیستی كورد له به‌غدا بڕیارمان داوه كه سه‌ردانی سه‌رجه‌م فراكسیۆن و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی عێراق بكه‌ین؛ وا سه‌ردانی لیستی عێراقییه‌مان كردووه و، بڕیاره سه‌ردانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه عه‌لی سیستانی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌یش بكه‌ین؛ له توێی گفتوگۆدا پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه بۆچی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نانێردرێت؟ پرسیارەکە گه‌یێنراوەتە سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش؛ ئه‌ویش به كوتله جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی راگه‌یاندووه كه هیچ گرفتێكی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا نییه و، پابه‌نده به ڕێككه‌وتنەکەی هه‌ولێرەوە، لەوە نەبێ هەندێ گرفتی هونه‌ری هه‌یه و، ئه‌ویش بەو زووانە چاره ده‌بێت".
(حاكم سه‌رحان) ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ئه‌مڕۆ (2/2/2015) فراكسیۆنی زه‌رد له به‌غدا كۆ ده‌بێته‌وه، كه چی بكرێت و، چۆن ڕێگایه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا و، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدادا، بۆیه له كۆبوونه‌كه گه‌شبینین كه دوای ناردنی پشكێكی پاره به‌غدا نییه‌تی گۆڕابێت به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان. خۆی ئێمه وه‌ك پارتی ئه‌م پێشنیاره ده‌خه‌ینه به‌رده‌م سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كه هه‌رێمی كوردستان نه پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی پێ دراوە، نه پاره‌ی مووچەی فه‌رمانبه‌ران، نه پاره‌ی بوودجه‌کەیشی؛ خۆ به‌غدا خێرمان پێ ناكات ئه‌گه‌ر به‌شه بوودجه‌کەی خۆمانمان بۆ بنێرێت، به‌پێی مافیش بێت له ده‌قی یاسایی بوودجه‌ی 2015 عێراق ده‌بێ مانگانه ترلیۆنێك‌و٢٠٠ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ئەوەی نەینێرێت، دەیدەینە دادگای فیدراڵ؛ خۆ ناكرێت تۆ قووتی فه‌رمانبه‌رانی خۆت ببڕیت؛ سه‌رجه‌م ئه‌م شتانه‌ش ده‌كرێته دۆسیەیه‌ك و ده‌ینێرین بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێش گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، تا ئێستا واته له دوای مانگی 1ی 2015 به‌غدا ته‌نیا %20ـی بوودجه‌ی ناردووه كه هی مانگی یه‌كه. به‌ڵام ده‌بێت به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یە بنێرێت كه تا مانگی 2 ده‌گاته نزیكه‌ی 3ترلیۆن دینار.




