٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی ھالۆ: لە ئەنجامدانی چاکسازیدا حکوومەتی هەرێم جیددییە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر بەرنامە و پلانی ھەن بۆ ئەوەی چاکسازیی بنەرەتی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، کە مەبەست لێیان باشترکردنی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە.

ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان (عەلی ھالۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیازی وایە زۆر گۆڕانکاری و چاکسازیی بنەڕەتی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، کە مەبەست لێیان باشترکردنی ژیانی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە و زۆریش جیددییە لەو بابەتە، لەوانە نەھێشتنی دوو مووچەیی و چارەکردنی کێشەی کارەبا و نەوت و غاز و زۆر پلان و بەرنامەیش ھەن بۆ ئەوەی لە پاشەڕۆژدا جێبەجێیان بکات."
(عەلی ھالۆ) گوتیشی، لەمەودوا حکوومەت ھەموو زانیاریێک بە پەرلەمانی کوردستان دەدات بۆ ئەوەی بتوانن رۆڵی چاودێریکردنی خۆیان ببینن و، لەئێستایشدا ھەندێک زانیاریی بە ئێمە دراوە و، بڕیاریش وایە لە چەند حەفتەی دادێ، حکوومەت و پەرلەمان کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام بدەن."
(ھالۆ) ئەوەشی خستەڕوو، لەمەودوا حکوومەت ھەرکارێک بکات پەرلەمانی لێ ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش لەنێوان ھەردوو لایەندا کۆبوونەوەی بەردەوام ئەنجام دەدرێن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار