له 5ـى ئەم به‌یانىیەوە شه‌ڕ ده‌ستى پێكردووه و تیرۆریستان زیانیان زۆره

شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ى لیواى 8ـى هێزى ىپێشمه‌رگه له شنگال رایگه‌یاند، له بەرەبه‌یانى ئه‌مرۆوه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له چوار قۆڵه‌وه رووبه‌رووى تیرۆریستانى داعش بوونه‌ته‌وه و لە ئاکامی شەڕیشدا تیرۆریستان ژمارەیەکی زۆر لە كوژراو و برینداریان هەیە.
فه‌رمانده‌ى لیواى 8ـى هێزى پێشمه‌رگه له شنگال عه‌مید (هاشم سیته‌یی) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "سه‌عات 5ـی ئەم به‌ره‌به‌یانەی دووشه‌ممه‌یە، تیرۆریستانى داعش له ناو شنگال له چوار قۆڵه‌وه هێرشیان هێنایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه قاره‌مانانە بەرپەرچیان داونەتەوە و تا ئێستا لاشه‌ى 7 كوژراوى تیرۆریستان له به‌رده‌ستماندایه و به ده‌یان كوژراو و بریندارى تریشیان هه‌یه."
(سیته‌یی) گوتیشى: "هێرشه‌كه‌ى تیرۆرستانى داعش سه‌ره‌تا له رێگه‌ى دوو ئۆتۆمبێلى مینرێژكراوەوە بوو، ده‌شڵێت، تا ئێستایش شه‌ڕ به‌رده‌وامى هه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجى




