٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خورماتوو دوو چەكداری شیعە درانەبەر دەستڕێژی گوللە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-ئەمشەو لە شارۆچكەی  خورماتوو لە لایەن چەند چەكدارێكی تیرۆریستەوە دەستڕێژی گوللە لە دوو چەكداری حەشدی شەعبی كرا و لە ئاكامدا یەكێكیان كوژرا و ئەوی دیكەشیان بە سەختی برینداربوو.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی شارۆچكەی  خورماتوو، محەممەد فایەق تایبەت بە ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: كاتژمێر 8:00 ئەمشەو لە نێو بازاری شارۆچكەی  خورماتوو، لە لایەن دوو چەكداری نەناسراوەوە كە ماتۆرسكیلێكیان پێبووە، دەستڕێژی گووللە لە دوو چەكداری شیعەی سەر بە هێزەكانی "حەشدی شەعبی" كرا.
محەممەد فایەق وتیشی: لە ئاكامدا یەكێك لە چەكدارە شیعەكان بە ناوی "حوسێن زەكی ئەحمەد" كوژراو چەكدارەكەی دیكەش بە سەختی برینداربووە.
رونیشكردەوە: چەكدارە تیررۆیستەكان هەڵهاتوون و دەستگیرنەكراون.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار