٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بەنداوی عوزێم ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

بەنداوی عوزێم-KDP.info-لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە نێو بەنداوی عوزێم لە سنووری پارێزگای دیالە ژمارەیەك چەكداری داعش كە لە نێو دوو بەلەمدا بوون، بەلەمەكانیان تێكشكێندران و تەواوی چەكدارەكانیش كوژران.
فەرماندەی پۆلیسی دیالە فەریق (روكن جەمیل شەمەری) لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ لە لایەن هێزێكی هاوبەشەوە لە نێو بەنداوی عوزێم دوو بەلەمی تایبەت بە چەكدارانی داعش تێكشكێندران و ئەو چەكدارانەی داعش كە لەنێو بەلەمەكان بوون هەموویان كوژران.
(جەمیل شەمەری) گوتیشی، چەكدارانی داعش بەمەبەستی هاتووچۆكردن لە هەندێ‌ شوێنی بەنداوی عوزێم بەلەم بەكار دەهێنن و لە ئێستادا ژمارەیەك مەفرەزە و كەمینیان لە ناوچەكە بڵاوەپێكردووە بۆ لەناوبردنی هەر جوڵەو چالاكییەكی چەكدارەكان لە ناوچەكەدا.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار