٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە مەرزی باشماخدا هەشت تەنكەر بەنزینە پیسە گیرا

سەرچاوە: KDP.info

مەرزی باشماخ -KDP.info- هێزەكانی پۆلیسی گومرگی پێنجوێن بە هاوكاریی هێزەكانی پۆلیسی گومرگی سلێمانی توانییان هەشت تەنكەر بەنزینە پیسە بگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە پۆلیسی گومرگی شارۆچکەی پێنجوێنەوە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دراون ئاماژە بەوە كراوە كە دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد هێزە گەڕۆکەكانی پۆلیسی گومرگی پێنجوێن توانیویانە دەست بگرن بەسەر هەشت تەنكەری تایبەت بە گواستنەوەی سووتەمەنی كە بەنیاز بوون لە مەرزی باشماخەوە بەنزینی ژەهراوی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئەوەش زانراوە كە دوای دەستبەسەرداگرتنی تەنكەرە بەنزینەكان ڕادەستی پۆلیسی گومرگی سلێمانی كراون، تەنكەرەكانیش گواستراونەتەوە بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی شۆفێری ئەو تەنكەرانە بدەنە دادگا.
دەستبەسەرداگرتنی ئەو تەنكەرە بەنزینانە لە كاتێكدایە كە حەفتەی ڕابردوویش هەر لەو مەرزدا چەند شۆفێرێكی ساختەچی دەستگیر كران كە بەنیاز بوون پسولەی گومرگی شمەكانیان ساختە بكەن.
ئاسۆ عەلی

هەواڵی پەیوەندیدار