٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەو مانگەی ڕابرد، 1100 كەس لە عێراقدا كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) دەڵێت لە مانگی 2 دا بەلانی كەم 1100 عێراقی كوژراون كە زیاتر لە 600 كەسیان خەڵكی لاشەڕ (سیڤیل) بوونە.

لە ڕاگەیاندنەكەی (یۆنامی)ـدا، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی ئادار بڵاو كراوەتەوە و، وێنەیەكیشی دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە لە مانگی ڕابردوودا 1103 كەس لە عێراقدا كوژراون كە زیاتر لە 600 کەسیان لاشەڕ بوونە و، باقییەکەیان كارمەندی ئاسایشپارێزانی وڵاتەكە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە زۆربەی توندوتیژیەكانی مانگی رابردوو لە بەغدا بووە كە تەنها لەو شارەدا 329 كەسی لاشەڕ كوژراون و، 875 كەسیش بریندار بوونە.
ئەو ژمارانەی لەم ڕاپۆرتەی یۆنامیدا هاتووە ئەو بەشەی عێراقی تێدا نییە كە بە دەستی داعشانەوەیە و، سێیەکی عێراق دەبێت.

یحیى سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار