٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە کەسکێ، 30 تیرۆریستی داعش کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

کەسکێ-KDP.info- بەرپرسێکی حزبی لە سنووری زوممار پێی ڕاگەیاندین  بە تۆپخانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، 30 تیرۆریستی داعش لە کەسکێ کوژراون.

حەسەن خەلۆ بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجڵەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شارەدێی زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەمە،  لە قۆڵی کەسکێ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و فڕۆکە جەنگییەکان  هاوپەیمانان بە چڕی تۆپبارانی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان کرد و، گورزی گورچکبڕیان لێ داون."
حەسەن خەلۆ گوتی، بە تۆپخانەی هێزەکانی پێشمەرگە 10 چەکداری داعش کوژراون و، فڕۆکە جەنگییەکانیش بە بۆردومان 20 تیرۆریستی داعشیان کوشت.
هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار