٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی: دەستکەوتەکان بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر هاتوونەتە دی

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info- بە بۆنەی 36 ساڵەی كۆچی دوایی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد (بارزانی نەمر) وەك ئەركێكی نیشتمانی و نیشاندانی وەفا بۆ خەبات و تێكۆشانی بۆ گەلەكەی، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانی لە بارزان کرد و لە گوتارێکیدا ئاماژەی بەو دەستكەوتانە كرد كە ئەمڕۆ لەسایەی خەبات و بەرخودان و قوربانی گەلی كورد بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر هاتوونەتە دی.

ئەمڕۆ 1/3/2015 بەبۆنەی 36 ساڵەی كۆچی دوایی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد (بارزانی نەمر) و بەمەبەستی نوێكردنەوەی پەیمان و وەفاداری بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر، شێخ عەزیز شێخ ڕەزا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی گڵكۆی مەزاری نەمرانی لە بارزان كرد و لەلایەن شێخ خەڵاتەوە پێشوازییەكی گەرمی لێ كرا. لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكی لەسەر گڵكۆی نەمراندا، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر كرد لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشی كورد و ڕۆڵی بارزانی نەمری لە سەرجەم شۆڕشەكانی ئەوكاتی گەلی كوردی خستە ڕوو، هەروەها لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا شێخ عەزیزی شێخ ڕەزا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەو دەستكەوتانە كرد كە ئەمڕۆ لەسایەی خەبات و بەرخودان و قوربانی گەلی كورد بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر هاتوونەتە دی كرد و، ڕایگەیاند: خەباتی گەلی كورد نابرێتەوە تاوەكو گەلی كورد بەسەرجەم ئامانجە ڕەواكانی دەگات و خەون و، خەباتی بارزانی نەمر بەدی دێت كە ئەویش كوردستانێكی سەربەخۆیە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار