٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چوون‌ونەچوونەکەی عەبادی بۆ پەرلەمانی عێراق دیار نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- دەنگۆ هەیە گوایە سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی ڕوونکردنەوە لەبارەی جێبەجێنەبوونی چەند خاڵێکی کارنامەی دەوڵەتەکەی دەچێتە پەرلەمان؛ بەڵام پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەوە هەر دەنگۆیە و، لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی پەرلەمانی عێراقدا نییە.
(ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێ پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکردنە لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەک و، بە ھیچ شێوەیەک لە بەرنامەکەدا باسی ھاتنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان نەکراوە."
(ئەشواق جاف) گوتیشی، بەشێک لە پەرلەمانتارانی سوننە باسیان لەوە دەکرد کە سبەینێ سەرۆکوەزیرانی عێراق دێتە پەرلەمان بۆ ڕوونکردنەوە لەبارەی جێبەجێ‌نەبوونی چەند خاڵێکی کارنامەی حکوومەتی عێراق. بەڵام دیارە هەر دەنگۆیە و، نەبووەتە بڕیار.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار