٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی دادێ 500ملیۆن دۆلار دەگاتە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حەفتەی دابێ توركیا 500ملیۆن دۆلار دەنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان؛ بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست  ماڵپەڕی  فەرمی  پارتیی  دیموكراتی  كوردستان كەوتووە، لە كۆبوونەوەی نێوان  لیژنەی  سامانە سروشتیەكانەکەی پەرلەمانی كوردستان‌ و، ئەنجوومەنی باڵای وزە‌ونەوتی هەرێم، ئەنجوومەنی باڵای وزەونەوت ئاشكرای كردووە حەفتەی دابێتەوە ئەو 500ملیۆن دۆلارە لە توركیا ‌ قەرزمان كردووە، دەگاتە هەرێمی كوردستان.
(ڕۆزا مەحموود)، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانەکەی پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی  فەرمی  پارتی  دیموكراتی  كوردستانی   ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی  ئەمڕۆدا بەرپرسانی  حكوومەتی هەرێم؛ ئاشكرایان كرد كردووە، تا چەند ڕۆژی دی بڕی 500ملیۆن دۆلار قەرز لە توركیاوە  دەگاتە هەرێمی كوردستان."
(ڕۆزا مەحموود) گوتیشی: "حکوومەت تەقالایەتی بەم نزیكانە مووچەی مانگی یەكیش بدات."
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار