٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان لیژنەیەک بۆ سازان لەسەر دەستوور پێک دێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، لیژنەکەیان ڕاپۆرتی خۆی لەبارە پڕۆژەی دەستوور ئامادە کردووە و ئەم حەفتەیە یاخود حەفتەی دابێ لیژنەیەکی ٢١ کەسی بۆ سازان لەبارەی دەستوور پێک دێت.
(ڤەمان فەیسەڵ) ئەندامی 'لیژنە یاسا'کەی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی یاسا کۆ بوونەتەوە و، ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایە نووسی کە بۆ سازان لەبارەی پڕۆژەی دەستوور پێشکەش کرابوو، پێشکەشی پەرلەمانیان کرد بۆ دەنگدان لەسەری و، بە پێی ئەو پڕۆژەیاسایە یاسای ژمارە ١٦ـی ساڵی ٢٠٠٨ ھەڵدەوەشێتەوە و، لیژنەیەکی ٢١ کەسی پێک دێت.
(ڤەمان فەیسەڵ) گوتیشی، ئەو لیژنەیە دروست دەکرێت کە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت و، سازان لەبارەی دەستوور دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە ئەم حەفتەیە یاخود حەفتەی دابێ پەرلەمان باسی ئەو ڕاپۆرتە بکات و، دەنگی لەسەر بدات؛ ئینجا لیژنەیەکی ٢١کەسی دروست دەکرێت و، داوا لە لایەنەکان دەکات ئەندامانی خۆیان دیاری بکەن و، پێویستە لە ماوەی ٩٠ ڕۆژ ئەو لیژنەیە بگەنە سازان یاخود ئەو پڕۆژەیە کۆتایی پێ بێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار