٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەندێكی هاوبەش بۆ بەرزەفتکردنی قەیرانەكان دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە بڕیارێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  "ناوەندی هاوبەشی بەرزەفتکردنی  قەیرانەكان لە  هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت.

بەپێی  پێڕۆی  ناوەندەكە  كە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە  بە فەرمانی  سەرۆكی حكوومەت و ئەنجوومەنی وەزیران ناوەندێكی هاوبەش بۆ تاوتوێكردنی قەیرانە جۆراوجۆرەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێـت.
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی  قەیرانەكان ، لە نێو پێكهاتەی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت و ناوەندەكە ڕاستەوخۆ دەبەسرێتەوە بە وەزیری ناوخۆ و، ئەنجوومەنێكی دەبێت كە  لەم وەزارەتانە پێك دێت؛ پلاندانان، شارەوانی، تەندروستی، دارایی و، بازرگانی، لەگەڵ فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە و، پارێزگارەكان  و، دوو نوێنەری هاوكاریی و مرۆیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئەو ناوەندە هاوبەشە  ئەركی بەڕێوەبەردنی  قەیرانە مرۆیی و داراییەكان و كارەساتە لە ناكاوەكان دەبێت و ئەنجومەنی باڵای  دەبێت كە لە كاتی ئاساییدا مانگی جارێك كۆ دەبێتەوە لە كاتی كارەسات و پێویستیشدا كۆبوونەوەی دەبێت.
ئەو ناوەندە، ناوەندی تایبەتمەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ وەڵامدانەوە و، چارەكردن و بەرزەفتکردنی قەیرانەكان، پێشكەشكردنی هاوكاری بە تیمەكانی حكوومەت و ڕێكخراوەكان، بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی بەردەوام بۆ هەموو قەیرانە مرۆییەكان.
لە ناوەڕاستی پارەوە، لەگەڵ شەڕەکەی داعشدا هەرێمی كوردستان چەند قەیرانێکی تێ كەوتووە، نزیكەی دووملیۆن ئاوارە هاتوونەتە كوردستان و قەیرانی دارایی سەری هەڵداوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار