وەزارەتی دارایی بڕیاری رەوانەکردنی پارەی جوتیارانی هەرێمی دەرچواند

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی سەر بە لیستی زەردی 'لیژنەی كشتوكاڵ'ـەکەی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق بڕێك پارەی خستە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ جووتیاران كە بەشی هەرێمی كوردستانیش تێدایە؛ وتیشی وا بزانم لەو حەفتەیەدا پارەكە دەگاتە هەرێم .
(بەشار مشیر ئاغا گۆران) ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێكە ئێمە لە لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕێگەی پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە لە هەوڵدا بووین ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزیری دارایی و بازرگانیی حكوومەتی عێراقی فیدراڵدا بابەتەکە یەکلا بکەینەوە؛ ئەوە بوو ئەمڕۆ ڕەزامەندیی وەزیری دارایی دەرچوو بە گواستنەوەی 186ملیار دینار بەشە پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی.
(بەشار مشیر ئاغا گۆران) گوتیشی: "چاوەڕوان دەكەین لەم حەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان و، دابەشی بكەن بەسەر جووتیاراندا."
نەشوان بەرزنجی




