نێچیرڤان بارزانی ئەم ئێوارەیە دەگاتە ئیتاڵیا
__2015_03_01_h17m40s28__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەگاتە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆ ده‌بێته‌وه.
(سامی ئه‌رگۆشی) سكرتێری ڕۆژنامه‌وانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2015/3/1، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا.
(سامی ئەرگۆشی) بۆ ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند کە، له‌م سه‌ردانه‌یدا (نێچیرڤان بارزانی) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بارودۆخی مرۆیی و پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیكان و ئیتالیا و چه‌ندین پرسی دیكه‌ی جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، تاوتوێ ده‌كرێن.
له‌م سه‌ردانه‌دا شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یاوه‌ریی (نێچیرڤان بارزانی) ده‌كات كه له (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و گوته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێك دێت.




