٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چواردە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری لادانیان بۆ دەركرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەك ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی لاداران و ئەو كەسانەی مافیان هەیە ببنە ئەندام، دێنە شوێنیان.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. بێریوان خەیلانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "پاش ئەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوون بە وەزیر، لە شوێنی ئەوان ژمارەیەكی دیكە دانران، بەڵام ئەوانەی خۆیان بە شاییستە دەزانی سكاڵایان لە داداگەی فیدراڵیی عێراق تۆمار كرد، بۆیە دادگای فیدراڵی بڕیاری لادانی چواردە ئەندامی دەركرد و بڕیاری داوە كەسانی دیكە لە هەمان پارێزگا لە رێگەی سەرۆكی فراكسیۆنەكەیانەوە دەستنیشان بكرێن و پاشانیش لە كۆمسیۆنی باڵا رەزامەندیی لەسەر بدرێت، ئینجا پێشكەش بكرێت و بێتە ئەنجوومەنی نوێنەران".

(خەیلانی) گوتیشی، "ژمارەیەكی دیكەیش هەن كە پەڕاوەكانیان لە ژێر دەستی دادگەی فیدراڵیدایە و گومانیان لەسەرە، هەموویشیان 26 كەس بوون كە چواردە لەوانە بڕیاری لادانیان لە دادگە بۆ دەرچوو و یەكێكیش لەوانە كارەكەی دروست بوو، ئەوەیش كە ماوە دادگە یەكلای دەكاتەوە، بۆیە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری دا دانیشتنێكی تایبەت بكرێت بۆ ئەوەی ئەو ناوانە رێك بخەنەوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێمای بۆ ئەوەیش كرد، بۆ یەكەم جارە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیار دەربكات كە نابێت ئەو كەسانەی مافی ئەو شوێنەیان نییە، ببنە پەرلەمانتار و دەبێت لاببرێن.

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار