تیرۆریستانی داعش خۆیان لەناو كڵێساكانی مووسڵدا دەشارنەوە.. لە ترسی گورزی فڕۆكەیە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی مووسڵ دەڵێت، تیرۆریستانی داعش خۆیان لەناو كڵێساكانی شاری مووسڵدا حەشار دەدەن و، ئەم كارەیشیان لە ترسی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانە تاوەكو نەپێكرێن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "تیرۆریستانی داعش لەناو شاری مووسڵدا كڵێسای مەسیحییەكان وەكو بارەگای حیزبی بەكار دەهێنن و، خۆیان لەناو ئەو كڵێسایانە حەشار دەدەن كە تا ئێستا ماون و نەیانتەقاندوونەتەوە، ئەم كارەیشیان لە ترسی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانە تاوەكو نەپێكرێن".
سەرباز واحد




