د. کەمال کەرکووکی: جبەخانەیەکی داعش سووتا و ١٠ تیرۆریستیش کوژران

کەرکووک -KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک-دوبز (د.کەمال کەرکووکی) دەڵێ، کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک _ دوبز بۆردومان کرد، لە ئاکامدا ١٠ تیرۆریست کوژران و، جبەخانەیەکی تیرۆریستانیش بە تەواوەتی سووتا و، هێشتایش ئاگری لێ هەڵدەستێ.
دکتۆر (کەمال کەرکووکی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک _ دوبز بە ماڵپەڕە فەرمییەکەی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تۆزێ لەمەوبەر فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە لای پردی فەتحە مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان کرد و، زیانێکی زۆریان لێیان دا."
دکتۆر (کەمال کەرکووکی) گوتیشی، لەو شوێنەی تیرۆریستان کرانە ئامانج، ١٠ تیرۆریست کوژران و، تیرۆرستێکیش بە برینداری ڕایدەکرد، بەڵام دۆشکە پێکای و، ئەویش کوژرا. لەو ئاسمانەهێرشەدا جبەخانەیەکی تیرۆریستان بە تەواوەتی سووتا و، وا هێشتا ئاگری لێ هەڵدەستێ.
بڵند ئیبراھیم




