نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ مەسروور بارزانی: ئێوه دۆستتان له له‌نده‌ن هه‌یه

هەولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) لە پێشوازی له نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات رایگەیاند، پێویسته به‌ریتانیا زیاتر رۆڵ بینینی و، جه‌ختی له پراكتیزه‌كردنی رۆڵی سه‌ركردایه‌تیی ئەو وڵاتە له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆریستانی داعش به دابینكردنی چه‌كی قورس و زرێپۆش بۆ پێشمه‌رگه كرده‌وه. لەبەرانبەردا ژه‌نه‌ڕال (سێر سیمۆن مایال) گوتی، داواكاریی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌كی زیاتر له لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیا‌وه له‌به‌رچاو گیراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/2/2015 راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی) پێشوازی له ژه‌نه‌ڕال (سێر سیمۆن مایال) نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا (مه‌سروور بارزانی) تیشكی خسته سه‌ر ده‌ستكه‌وت و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریادا و داوای له ژه‌نه‌ڕاڵ (سێر سیمۆن مایال) كرد، به‌وه‌ی پێویسته به‌ریتانیا زیاتر رۆڵ ببینێ و جه‌ختی له پراكتیزه‌كردنی رۆڵی سه‌ركردایه‌تیی ئەو وڵاتە له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆریستانی داعش به دابینكردنی چه‌كی قوڕس و زرێپۆش بۆ پێشمه‌رگه كرده‌وه و گوتی: "هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر گوشارێكی سه‌ختی سه‌ربازی، دارایی و مرۆییدایه."
له لای خۆیه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ (سێر سیمۆن مایال) رایگه‌یاند، له چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ریتانیا وه‌ك به‌شێك له رۆڵی خۆی له‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا پێداویستی زیاتر بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین دابین ده‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه "داواكاریی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌كی زیاتر له لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیا‌وه له‌به‌رچاوگیراوه و هه‌وڵه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن و گوتی: له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئێمه پابه‌ندین به پشتیوانیكردن و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان و ئێوه دۆستتان له له‌نده‌ن هه‌یه."




