لە کوردستاندا کەس پەسیوی پەلەوەرانی نەگرتووە

سەیدسایەق-KDP.info-هەندێ ڕاگەیاندن دەنگۆیان داخستبوو گوایە ١٣ کەس لە سەیسایەق تووشی نەخۆشیی پەسیوی پەلەوەر بوونە، بەڵام دوای پشكنین، دەركەوت درۆ بووە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە نەخۆشخانە گشتییەکەی شەهید شەوكەتی حاجی مشیر لە شارۆچکەی سەیدسایەق دەست ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ئەو 13 نەخۆشەی شکی پەسیوی پەلەوەریان لێ دەکرا و، لەو نەخۆشخانەیەدا خەوێنرا بوون، دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشكنینەكەیان لە شاری بەغداوە، دەركەوتوە كە هیچ كامێکیان پەسیوی پەلەوەریان نییە و، هەر پەسیوێكی ئاسایییان گرتووە؛ پاش چارەسەری پێویست، هەرسێزدەکەیان نێردراونەتەوە ماڵەوە و، عەیبیان تێدا نەماوە.
پێشتر لە هەندێ دەزگای ڕاگەیاندنەوە دەنکۆیان داخستبوو گوایە سێزدە کەس پەسیوی پەلەوەرانیان گروتووە و، منداڵکیش بە دەردەوە تێدا چووە؛ وەک ئاماژەمان پێ دا، دەنگۆکە بەتاڵ بووە.
ئاسۆ عەلی




