داعش پێنج منداڵی گوللەباران کرد

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش پێنج منداڵیان گوللەباران کردووە، لەبەر ئەوەی لە شەڕی زۆرەملێ ڕایانکردبوویەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە تیرۆریستانی داعش لە بەرەجەنگی شنگالدا شکستێکی گەورەیان خواردووە؛ وایان لێ هاتووە منداڵیش ڕەشبگیر دەکەن، ئەوەتا پێنج منداڵیشیان هێنابوو بۆ شەڕ، کەچی ڕایانکردبوویەوە، هەر لەبەر ئەوەیش هەرپێنجەکەیانی گوللەباران کرد!"
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتیشی، ھەر ئەم ئەمڕۆی حازرییە، تیرۆریستانی داعش چەند باڵەخانە و چەند شوێنێکی گرینگی فڕگەکەی مووسڵیان تەقاندووەتەوە."
(سەعید مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، خەڵکی مووسڵ ترسیان لێ نیشتووە لەوەی تیرۆریستانی داعش پێنج پردە سەرەکییەکەی مووسڵیان بۆمبڕێژ کردووە."
بڵند ئیبراھیم




