بەغدا بڕە پارەیەکی لە سنوورەوانان بڕی

دەربەندیخان -KDP.info- سەرچاوەیەك لە لیوای 3ی سنوورەوانانی سلێمانی ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عێراق مووچەی مانگی 1 و 2ـی 2015ـی بە تەواوەتی نەناردووە، بەو بیانووەی بوودجەی عێراق کورتی هێناوە!
سەرچاوەیەك لە فەوجی 'دەربەندیخان'ـەکەی لیوای 3ی سنوورەوانانی سلێمانییەوە، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی ناوەندیی عێراق، لە مووچەی مانگی 1 و 2ـی ئەمساڵی سنوورەوانان، سیهەزار دیناری بڕیوە!"
ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی بدرکێنین، وای ئاماژە دا: "بڕینی ئەو بڕە پارەیە لە مووچەكەیان بەو بیانووەوە بووە، بوودجەی حكوومەتی عێراق كورتی هێناوە! هەڵبەت دەنگۆ هەیە حكوومەتی عێراق بەینێ تر بۆیانی قەرەبوو بکاتەوە."
سەبارەت بەو دەنگۆیانەشی كە گوایە بڕی ئەو پارەیەی لە سنوورەوانان، بە تایبەت لە سنوورەوانە كوردەكان بڕاوە، زیاتر لە 250هەزار دینارە، نەیسەلماند و، ڕایگەیاند: "ئەو بڕە پارەیەی كە بڕاوە، سیچلهەزار دینار زیاتر نییە."
كاروان جاف




