٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کورد لە پەرلەمانی عێراق 'لیژنە یاسا'یەکی ھاوبەش پێک دەھێنن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- دەستە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق 'لیژنە یاسا'یەکی ھاوبەش پێک دەھێنن بۆ ئەوەی لە ھەر پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت کورد یەکهەڵوێست بیت و، لە پڕۆژەیاساکان بکۆڵنەوە، تا بزانن لە بەژوەندیی کوردایە یام نە.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەو لیژنەیە (زانا ڕۆستایی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنە یاسایەکی ھاوبەش لە دەستە کوردەکان دروست کراوە، بۆ ئەوەی ھەر پڕۆژەیاسایەک پێشکەشی پەرلەمانی عێراق بکرێت لێکۆڵینەوە و، دیراسە بکرێت و، گەلەڕای کوردی لەسەر بدرێت، کە ئاخۆ لە بەرژوەندیی ھەرێمی کوردستاندایە یاخود نە و، پەرلەمانتارانیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
(زانا ڕۆستایی) گوتیشی، تاوەکو ئێستا دوو جاریش لەگەڵ پەرلەمانتارانی کوردستانیشدا کۆ بووینەتەوە بۆ ئەوەی ڕای ئەوانیش دربارەی پڕۆژەیاساکان وەربگیرێت.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە وەکو لیژنە ھاوبەشەکە جارێ لە سەرەتای کارەکانی خۆمانداینە و، ئەمڕۆش لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا کۆ بووینەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار