٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دیالەدا دەیان هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون

سەرچاوە: KDP.info

دیالە -KDP.info- ئەمڕۆ لە بازاڕی ڕەشۆکانی پارێزگای دیالەدا دوو بۆمب بە خەڵکەکەدا تەقییەوە و، پەنجای لێ کوشت و بڕ کرد؛ دادوەرێكیش لەوێ کوژراوە.

سادق حوسێنی سەرۆكی لیژنە ئەمنییەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە لە بازاڕێکی ڕەشۆکانی شارۆچكەی بەلەدڕۆژی سنووری پارێزگای دیالەدا ترۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو و، بۆمبێكی چێندراو بە خەڵکەکەدا تەقییەوە. دیارە لە تەقینەوەکەدا، پێنج هاووڵاتی كوژراون و، 45 كەسی دیكەش بریندار بوونە؛ دادوەر 'مەعرووف حوسێن تەمیمی'ـیش بەرکەوتووە و، کوژراوە."
حوسێنی  گوتیشی: "تەقینەوەکە کاری چەكدارانی داعشە؛ هەر بەوەدا دیارە شەڕی داعش جارێ زۆری ماوە؛ هێشتا شانەكانی داعش لە ناوچەكەدا خۆیان مەڵاز داوە؛ هەقە هێزە ئەمنییەكان ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر و، بیاندۆزنەوە و، بیانگرن."
كاروان جاف

 

هەواڵی پەیوەندیدار