کە مالیکی سه‌رپه‌رشتیى حەشدی‌شەعبی دەکات، مه‌ترسییە

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێکى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ى عێراق ده‌كات بۆ میلیشیكان و، پێیوایه كاره‌ساته (مالیكى) سه‌رپه‌رشتى ده‌كات؛ ده‌شڵێت، كۆى ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه به‌تایبه‌تى هاتنى داعش و ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌ى یەخه‌ى پێشمه‌رگه و كوردى گرتووه خۆ هەر (مالیكى) لێى به‌رپرسیاره.
(عادل نوورى) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوتى: "سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه، به‌تایبه‌تى هاتنى داعش و ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌ىەی یەخه‌ى پێشمه‌رگه و كوردى گرتووه و ئه‌و دابه‌شبوونه‌ى عێراق و ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى عێراق، (مالیكى) لێى به‌رپرسیاره، چونكه هه‌موو ئه‌م تاوانانه له سه‌رده‌مى ئه‌و كراوه، شه‌هیدبوونى 1200 پێشمه‌رگه‌یش له ئه‌ستۆى سیاسه‌تى هەر لە ئەستۆی(مالیكى)ـه."
(نوورى) گوتیشى: "ئێستا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خه‌ریكى لێكۆڵینه‌وه‌ین له‌سه‌ر كه‌وتنى مووسڵ، به‌ڵام وای ده‌بینین به هه‌زاران چه‌كدار به ناوى میلیشیا و حه‌شدی‌شه‌عبىیەوە خه‌ریكى پاره وه‌رگرتن و قایمكردنى جێپێى خۆیانن، كه سه‌رجه‌میان خراونه‌ته ژێر سه‌رپه‌رشتى (مالیكى)، كه ئه‌مه جێگاى مه‌ترسییه، چونكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پاره‌یه‌كى زۆر ته‌رخان ده‌كات بۆ حه‌شدی‌شه‌عبى، به‌بێ هیچ یاسایه‌كیش ئه‌م پاره‌یه له بوودجه‌ى عێراق خه‌رج كراوه، ئه‌مه‌ش پرسێكى دیكه‌یه ده‌بێت به‌و ئاسانییه وازى لێ نه‌هێنرێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زیاتر گوتى: "ئه‌گه‌ر بێت و حكوومه‌تى عێراق ببێته درێژه‌پێده‌رى سیاسه‌تى پێشووى حكوومه‌تى عێراق، ئه‌وا مه‌ترسیێکە گه‌وره دروست ده‌كات، چونكه ناكرێت وڵاتێكى ده‌ستووریى ببێته وڵاتێكى میلیشیایی، له كاتێكدا ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه كردوویه‌تى قاره‌مانه‌تیێكى یه‌كجار گه‌وره بووه، ئاخر پێشمه‌رگه هەیبەتى داعشى شكاند، به‌ڵام ده‌بینین سیاسه‌تێكى خراپ به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، کە ده‌بوو له 2003 ـوه هاوكاریى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كردبا، به‌ڵام تائێستا كه ئه‌و هاوكارییه‌ى نه‌كردووه، پێشێلكاریێكى راسته‌وخۆی ده‌ستوورى عێراقه ".




