بزانە داعش هەزارپارچە ئاسەوارەکەی مووسڵی چی لێ کرد
__2015_02_27_h18m30s5__RM.jpg)
مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رەوشی شاری مووسڵ دەڵێ، تیرۆریستانی داعش تا ئێستا هەزارپارچە ئاسەواری مووسڵیان بردووە و بە کڕیارانی بیانی فرۆشتوون؛ ئەمڕۆیش مووسڵاوییەکان پەلاماری داعشانیان داو هەر لە نزیک مۆزەخانەکە سێیانیان لێ کوشتن.
دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش مۆزەخانەی مووسڵیان خاپورکرد و گشت کەلوپەلەدێرینەکانی مۆزەخانەکەیان دزی و تاڵانیان کرد، لەیەکەم کاردانەوەدا خەڵکی مووسڵ ٣ تیرۆریستی داعشانیان کوشتن. پێوەست بەمپرسەوە بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، خەڵكی مووسڵ بەخاپورکردنی مۆزەخانەکەیان زۆر دڵگرانبوونە و بە ئاشکرا ماتەمینە بەروخساری خەڵکەوە دیارە؛ لەیەکەم کاردانەوەیشدا مووسڵاوییەکان ئەمڕۆ ٣ تیرۆریستی داعشیان لە نزیک مۆزەخانەکە کوشتن.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی کە، داعش (1000) پارچەئاسەواری گرانبەهای مۆزەخانەی مووسڵی دزیوە و بۆ شاری رەققەی سوریای گوازتووەتەوە؛ یەکڕاست لەوێشەوە بە کڕیارانی بیانی فرۆشتوون.
جێی ئاماژەیە، مۆزەخانەی مووسڵ لە ساڵی 1952-دا دروستكراوە و میژووی خەڵكی مووسڵ و گەلی كورد و مرۆڤایەتی بوو، چونكە لەوكاتەوە تا ئیستا كەلوپەلێكی یەكجار زۆری لێكۆكرابوویەوە و هەمووی وێرانكرا و تیرۆریستان فرۆشتویانە.
نەشوان بەرزنجی-سەرباز واحد




