٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد دەیەوێ پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا سزابدرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئەمڕۆ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلیستی دەوڵەتی یاسا نەیهێشت یاسای ئەو كەسانەی دەگیرێن و پاشان بەردەدرێنەوە، پەسەند بكرێت و كۆبوونەوەكەی بۆ كاتێكی دیكە دواخست، ئەندامێكی كوردیش لە دژی هەڵوێستی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵوێستی وەرگرتووە و داوای سزادانی دەكات.
(د. ئەردەلان نوورەددینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕیی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئەمڕۆ نووسراوێكم ئاراستەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد، داوای سزادانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی دەوڵەتی یاسا ( كازم سیادی)ــیم كرد، بەهۆی ئەوەی ئەو هەڵوێستەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان ئەنجامی دا، كە بووە هۆكاری تێكچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوامان كردووە جگە لە ئاگاداركردنەوەی بە نووسراوێكی فەرمیی داوای لێبوردن بكات، ئەگینا رێكارە یاساییەكان لە دژی دەگرینە بەر.
گوتیشی، ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران باس لە یاسای تایبەت بەو كەسانە كرا كە دەگیرێن و دواتر بەردەدرێن، بەڵام بە هۆی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دانیشتنەكە بۆ كاتێكی دیكە دواخرا.
(د. ئەردەلان ) گوتیشی،  كازم سیادی یەكێكە لەو كەسانەی بەردەوام دژی كورد دەوەستێتەوە.

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار