داعش پێنج پردە سەرەکییەکەی مووسڵی بۆمبڕێژ کردووە

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، کە تیرۆریستانی داعش ھەر پێنج پردە سەرەکییەکەی مووسڵیان بۆمبڕێژ کردووە؛ جگە لەوە مۆزەخانەکەی مووسڵیشیان ڕووخاندووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، کە تیرۆرستانی داعش پێنج پردە سەرەکییەکەی شاری مووسڵیان بۆمبڕێژ کردووە؛ دیارە بەنیازن کەینێ لە مووسڵ ڕاو نران، بیتەقێننەوە؛ ئەو پێنج پردە لای ڕاست و چەپی شاری مووسڵ پێکەوە گرێ دەدات.
(مەموزینی) گوتیشی، تیرۆرستانی داعش دە ڕۆژ لەمەوبەر مۆزەخانە ٦٣ ساڵانەکەی مووسڵیان ڕوخاندووە؛ ئەمڕۆ ڤیدۆکەیشیان بڵاو کردەوە.
ئەو مۆزەخانەیە ساڵی ١٩٥٢ دروست کرابوو؛ ئەنتیکە و کۆنینەی زۆری تێدا بوو؛ وەکو پارە و، جلوبەرگ و، پێلاوی سەربازی و، کۆنەپەیکەری سەردەمی ئاشوورییەکان.
بڵند ئیبراھیم




