بە گوێرەی بەڵگەکان، مالیكی سزا دەدرێت.. سەرەداوی كه‌وتنی مووسڵمان دۆزیوه‌ته‌وه

به‌غدا-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری مووسڵ ڕایگه‌یاند، له لیكۆڵینه‌وه‌كانی دوومانگی ڕابردوویاندا هێڵه سه‌ره‌کییه‌كانی كه‌وتنی شاری مووسڵ‌یان دۆزیوه‌ته‌وه؛ ده‌شڵێت، له‌به‌ر زۆری كه‌سه‌كان و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كان ناتوانن بەم‌زووانە ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌ش بكەن.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری مووسڵ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له لیكۆڵینه‌وه‌كانی ئەو دوو مانگەدا خەتابارە سەرەکییەکانی كه‌وتنی شاری مووسڵمان دۆزیوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له‌و خەتابارانە بریتین له (عه‌لی غێدان و عه‌بوود قه‌نبه‌ر) كه به‌رپرسەسه‌ربازی كه‌مته‌رخه‌م بوونه و، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌ركانه‌وه پۆستیان پێ سپێردرابوو؛ كه‌وایه ئه‌ویش پشكی تۆمه‌تباری به‌ركه‌وتووه. لێكتێنه‌گه‌یشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ و به‌رپرسانی سه‌ربازی و حكوومی و بوونی گه‌نده‌ڵی، هۆكاری هه‌ره‌سه‌ره‌كین و، ڕێره‌وه سه‌ره‌كییه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه."
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) ده‌ڵێت: "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری مووسڵ، ئەنجوومەنی نوێنەران ماوه‌ی 60 رۆژی دیاری كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه و تاوتووكردنی دۆسیه و دیكۆمینته‌كان، بەڵام كه‌سه‌كان و به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كان ئەوەندە زۆرن، نەمانتوانیوە له ماوه‌ی دیاریكراودا ڕاپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌ش بكه‌ین، داوا دەکەین مانگێكی تریش لەسەرمان ڕابوەستن هەتا کارێکی تۆكمه بکەین."
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی شاری مووسڵ ڕوونیشی كرده‌وه كه بە گوێرەی كۆمه‌ڵە به‌ڵگەیەک دەبێ لە (مالیكی)ـیش بکۆڵینەوە؛ ئه‌گه‌ر (مالیکی) هیچی پێ نەبێت و، ئەو به‌ڵگەیان بەسەردا ساغ ببێتەوە، ئەوا بە یاسا سزا دەدرێت."
سه‌رباز واحید




