٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ٢٠ کەسی خۆی گولـلەباران کرد.. لاشەی جێگری دووەمى ئەمیره‌كه‌یانیان بە دزییەوە له‌ گۆڕ نا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، داعش بە دزییەوە تەرمی جێگری دووەمی ئەمیرەکەیانیان لە تەلەعفەر ناشت؛ هەر ئەم ئەمڕۆی حازرییە، تیرۆرستانی داعش ١٢ کەسیان بە تۆمەتی درکاندنی زانیاری و، ٢٠ چەکداری خۆیشیانیان بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە شەڕ، گولـلەباران کرد.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جێگری دووەمی ئەمیری داعش کە لە بۆردوماندا تێدا چووبوو، ئەمڕۆ بە دزییەوە لە تەلەعفەر ناشتیان. داعش، ئەم ئەمڕۆ حازرییە، ١٢ کەسیان بە تۆمەتی زانیاریگەیاندن بە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمان گولـلەباران کرد. لە گەڕەکە عەر ەبێکیشاری مووسڵیشدا، چەند چەکدارێکی نەناسراو، پەلاماری تیرۆرستانی داعشیان دا و، حەفتیان لێیان کوشت."

(مه‌مووزینى) گوتىشی: "٨٠ تیرۆریستى داعش خۆیان لە بەرەشەڕی ناوچەی تەلەعفەر دزیوەتەوە و، ھەڵاتوونە؛ وا داعش بە دوایاندا دەگەڕێت و ٢٠ـیانی دۆزیونەتەوە و، هەر ٢٠ـەکەیانی گولـلەباران کردووە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار