هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌كانی داعشیان بۆردومان کرد 18 تیرۆریست كوژران

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆخی شاری مووسڵ پێی ڕاگه‌یاندین فڕۆكه جه‌نگییه‌كان تێرتێر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوادا بۆردومان کرد و، لە ئاکامدا 18 تیرۆریستی داعش كوژراون.
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە شاری مووسڵ كە نەیویست ناوی بدركێنین، به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ئەم ئه‌مڕۆی حازرییە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان تێر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان لە شارەدێی شوورای مووسڵ بۆردومان کرد و، 18 تیرۆریست و 3 هەمەریان تێدا برد."
هەژار مەموزینی




