مووسڵ..داعش مزگەوتێکی بۆمبڕێژ کردووە

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش مزگەوتێکی دیکەیان بۆمبرێژکردووە بۆ ئەوەی بیتەقێنەوە؛ ھەڵمەتێکیشیان بۆ تەقاندنەوەی خانووی پۆلیس و سەربازانی عێراق دەست پێکردووە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کە ئەمڕۆ زانیاریان دەستخستووە کە تیرۆریستانی داعش گشت کەلوپەلەکانی نێو مزگەوتی (خزر کاھن)ـیان لە نزیک پردی حوریە لە جادەی کۆرنێش لەلای راستی شاری مووسڵ دەرھێناوە، بۆمبڕێژیان کردووە بۆئەوەی بیتەقێننەوە؛ هەڵبەت بیانوویان ئەوەیە کە گۆڕێک لەنێو مزگەوتەکەدا هەیە.
(عیسمەت رەجەب)گوتیشی، تیرۆریستانی داعش دەستیان کردووە بە تەقاندنەوەی خانووی پۆلیس وسەربازانی سوپای عێراق لەناوچەی فڕۆکەوانی لەلای راستی شاری مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




