٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بانكی ناوەندی ١٠ملیار دۆلار زیانی لە ئابووریی عێراق داوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕای‌گەیاند لەبەر مەزادی بانكی ناوەندی 10ملیار دۆلار زیان بە بانكی فیدراڵی عێراق كەوتووە.

(ئەحمەد حاجی ڕەشید) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بانكی ناوەندی زیانی زۆری لە ئابووریی عێراق داوە و، بەهای دیناری شكاندووە، بەهۆی مەزادی بانكی ناوەندی 10ملیار دۆلار زیان بە بانكی فیدراڵی عێراق كەوتووە، پار بانكی فیدرال 77ملیار دۆلاری هەبوو، ئەمساڵ بۆتە 67 ملیار دۆلار."
(ئەحمەد حاجی ڕەشید) گوتیشی: نزیكەی 600ملیار دۆلار هاتووەتە عێراق؛ بانكی ناوەندی 308ملیار دۆلاری زێدەباییفرۆش کردووە، بەپێی ئەو داتایانەی ئێمە لە بانكەكان دەستمان كەوتوووە، دەركەوتووە 52% ئەو پارەیەی بە دۆلار هاتووەتە عێراق بە زێدەبایی فرۆشراوەتەوە، لیژنەی دارایی گومانی لەو فرۆشتنە هەیە، بۆیە بەپێی یاسای بوودجەی 2015ـی عێراق، لە جیاتی ئەوەی ڕۆژانە 250 ملیۆن دۆلار بفرۆشێ، تەنها 75 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێ‌، بەمەش نرخی دۆلار بۆ ماوەیەك بەرز دەبێتەوە و پاشان سەقامگیر دەبێت."


لە ساڵی 2004ـەوە تا كۆتاییەکەی 2014، بانكی ناوەندیی عێراق، ڕۆژانە 250 تا300ملیۆن دۆلاری ئاشكرا زێدەباییفرۆش کردووە، كە كۆی گشتی كردوویەتیە 350ملیار دۆلار.


بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایشی كرد ئەو ڕێوشوێنانەی ئەوان گرتویانەتە بەر، بۆ ماوەیەك نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرز دەكاتەوە؛ "بانكی ناوەندی بۆی هەیە لە كاتی پێویستدا بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگیی دراو، دۆلارێكی زۆر بخاتە بازاڕەوە."

یەحیا سابیر


 

هەواڵی پەیوەندیدار