خەڵکی گەیارە پەلاماری داعشیان دا و، ٣ تیرۆریستیان لێ کوشتن

گەیارەــKDP.infoــ جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕــ مەخموور ڕایگەیاند کە، تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی گەیارە و گوندی حاجیعەلی تووشی كێشەیەكی گەورە بوونە، ئاخر خەڵكی ناوچەكە و، تیرۆرستان بووەتە شەڕیان.
(د. ئاراس حەسۆ میرخان) جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ و مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە ناوچەی گەیارە و گوندی حاجیعەلی تیرۆریستانی داعش و خەڵک تێک ئاڵاون؛ داعشان ئەوەندە خەڵکیان گرتووە، خەڵكەکە لێیان بێزار بوونە."
د. ئاراس گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش ئەو ماوەیە، سەربازگەی گەیارەیان چۆڵ كردووە و، چونەتە ناو ماڵی خەڵك و، خانوویان پێ چۆڵ كردوون؛ 'گوندی حاجیعەلی'ـیشیان گەمارۆ داوە كە زیاتر لە سێهەزار خانووبەرەی تێدایە؛ پردی گەیارەیشیان گرتووە و، ناهێڵن خەڵك هاتوچۆ بكات. تیرۆریستان ویستوویانە خەڵکەکە ڕەشبگیر بکەن و بیانهێنن بۆ شەڕ، خەڵک ملیان نەداوە و، بووەتە شەڕیان، دیارە لەو بێنەوبەردەدا سێ داعش كوژراون .
نەشوان بەرزنجی




