داعش نەوەد کەسی ڕفافد

سووریا-KDP.info- خەمخۆرگە سووریاییەکەی مافی مرۆڤ بە (بیبیسی)ـی ڕاگەیاند، ئەم ئەمڕۆی حازرییە داعش داویانە بەسەر گوندە 'ئاشوورینشین'ـەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا و، نزیکەی نەوەد کەسیان لێ ڕفاندوون؛ دەستیان لە ژن و منداڵیش نەپاراستووە؛ دیلەکان زۆربەیان خەڵکی گوندی تەلشەمران.
ئەو گوندانەی دیانەکان وان لە نزیک شارۆچکەی 'تەلتەمر'دا؛ بە گوێرەی هەواڵەکەی خەمخۆرگە سووریاییەکەی مافی مرۆڤ، نزیکەی سێهەزار کەس لە ئاشورییە دیانەکانی ئەو ناوچانە، توانیویانە خۆیان بگەیێننە ناوچە کوردەکان، لەوانە شاری (حەسەکە) و، لەوێ هێزە کوردەکان داڵدەیان داون.
خەمخۆرگە سووریاییەکەی مافی مرۆڤ بە (بیبیسی)ـی ڕاگەیاند، ئەم ئەمڕۆی حازرییە داعش داویانە بەسەر گوندە 'ئاشوورینشین'ـەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا و، نزیکەی نەوەد کەسیان لێ ڕفاندوون؛ دەستیان لە ژن و منداڵیش نەپاراستووە؛ دیلەکان زۆربەیان خەڵکی گوندی تەلشەمران.
کۆمەڵگەی 'دیان'ـەکانی سووریا:
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی بیبیسی 'نۆدەهەک' واتە١٠%ی دانیشتووانی سووریا دیان یاخود مەسیحینە؛ ئاشورییەکانیش نزیکەی چلهەزار کەسێک دەبن و، لە مەسیحیە نستۆرییەکانن و، زمانیان نەسرانیە.
زۆربەی ئاشورییەکان لە دەوروبەری پارێزگای حەسەکەدا نیشتەجێن، فەرەنسا کاتی خۆی (ساڵی ١٩٣٣) بە درێژایی ڕووباری خابوور، ئەو گوندانەی بۆ ئاوەدان کردوونەتەوە.
و/ خالید ئەحمەد




