٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خورماتوودا ژمارەیەک بۆمب تەقینەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو -KDP.info- ئەم بەیانییە لە گەڕەکێکی شاروچكەی خورماتوودا بۆمبێک تەقییەوە و، شەش کەسی تێدا برد؛ بۆمبێکیش لە دەستی چەكدارانی حەشدی‌شەعبیدا تەقییەوە و دوو کەسی لێیان کوشت، چەندێکیشیانی بریندار کرد.
ڕائید (فارووق ئەحمەد) بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە لە گەڕەكی سەرباز لە شاروچكەی دووزخورماتوو لە نزیك قوتابخانەی 'سەدعێراق'ـدا بۆمبێكی چێنراو تەقییەوە ە، 3 كوژراو و ٣ برینداری لێ‌ كەوتەوە کە هەر شەشەکەیان عەرەبی سونەنە و، خەڵكی گوندەكانی دەوروبەرن ".
بەرپرسی ئاسایشی خورماتوو گوتیشی: "تەقینەوەیەكی تریش لە ناو چەكدارانی حەشدی‌شەعبیدا بووە، لە گوندی خێفر لە نزیك لە شارەدێی ئامرلی؛ دووانیان لێ كوژراوە و، نۆیشیان بریندار بوون" .
(ڕائید فارووق) گوتیشی: "سەرلەئێوارەی دوینێ‌ بۆمبێك لە خانوویەكی چۆڵدا تەقییەوە و، خاپووری کرد؛ خانووەکە هی کابرایەکی سوننەیە."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار