٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 15 تیرۆریستی خۆیانیان گوللەباران كرد، لە ترسی پێشمەرگە هەڵاتبوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ ڕایدەگەینێت ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ ١٥ تیرۆریستی خۆیانیان گوللەباران كرد، ئاخر لە ترسی پێشمەرگە ڕایان‌کردبوویەوە؛ لە کاتی خۆگورجکردنەوە بۆ دانانی بۆمبیشدا، چەند داعشێکی دیکەیش تێدا چوون .

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش 15 چەكداری خۆیانیان گوللەباران كرد، ئەوانە لە ترسی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ هەڵاتبوونەوە بۆ مووسڵ."
ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسل گوتیشی، لە گۆگجەلی تیرۆریستانی داعش ویستوویانە خانوویەك بتەقێننەوە، کەچی بە خۆیاندا تەقیوەتەوە و، سێانیان لێ كوژراوە.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار