٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەم بێپارەییە حكوومەتی عێراق 60ملیۆن دۆلار دەداتە حەشدی‌شەعبی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزایەتی داوە 60ملیۆن دۆلار بدرێتە حەشدی‌شەعبی؛ جا لەوە گەڕێ خۆیان گوتەنی بێپارەنە، بڕیارەکەیشیان نایاساییە!
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كە كۆپیەكی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، ئەمڕۆ 24ی شوبات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی خۆیدا ڕەزایەتی داوە لە چوارچێوی خشتەی بوودجەدا پارە بۆ جێبەجێكردنی بەزموڕەزمی دامەزراندنی هێزی حەشدی‌شەعبی دابین بکرێت!
حكوومەتی عێراقی ئەو پڕۆژەیەی بەبێ ڕەچاکردنی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بوودجەی  2015 دەرکردووە، واتا بەدەر لە خاڵەكانی بوودجەی 2015.
بەپێی ڕاگەیاندراوەكە دەبێت وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە 60ملیۆن دۆلار بۆ بەزمی دامەزراندنی هێزی حەشدی‌شەعبی، لە بوودجەی 2015 دابنێت.
تەرخانكردنی 60ملیۆن دۆلار لە كاتێكدایە بەرپرسانی حكوومەتی عێراق دەڵێن باری ئابووریی عێراق گەلێک لاسەنگە!
یەحیا سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار