داعش فڕگەی گەیارەی چۆڵ كرد

مووسڵ -KDP.info-سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری مووسڵ، پیێ ڕاگەیاندین، داعش لە ترسی گیانی خۆیاندا، فڕۆكەخانەی گەیارەیان چۆڵ كرد.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وا فڕۆكە جەنگییەكان چڕ و، بەردەوام بۆردوومانی پێگەكانی داعش دەکەن و، داعشیش لە ترسا بەرەبەرە دەکشێتەوە."
(مەموزینی) گوتیشی: "داعش ئەم سەرلەبەیانییە، لە ترسی گیانی خۆیاندا، سەرجەم چەكدارەکانیانی لە فڕگەی شارەدێی گەیارە كشاندەوە و، چۆڵی كرد."
هەژار مەموزینی




