له خورماتوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداری لێ كه‌وته‌وه

خورماتوو - KDP.info- له شارۆچكه‌ی خورماتوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه دوو چەکداری حەشدی‌شەعبی كوژران و، نۆی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی دووزخورماتوو ڕائید (فارووق ئه‌حمه‌د) به ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئەم به‌یانییە له سه‌ربازگەیەکی نزیک شارۆچكه‌ی خورماتوو و لە کاتی ەمشقی هێزێکی ئەو حەشدی‌شەعبییەدا بۆمبێک ەب خۆیاندا دەتەقێتەوە و بە هۆیەوە دوو لە چەکداران كوژراون و نۆی دیكه‌ش بریندار بوون.
كاروان جاف




