٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو گەورەتیرۆرستی داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند، دوو سەرکردەی دیار و ٢٨ تیرۆرستی دیکەی داعش کوژراون، کە یەکێکیان بەرپرسی لەسێدارەدان بووە و، ئەوەی دیکەش سەرپەرشتی ھێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەی دەکرد.


(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تەرمی ٢٩ تیرۆرستی داعش گویشتوونەتە بزیشکی دادوەری مووسڵ کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکان لەسەر سنووری سووریا کوژراون کە زۆرینەیان سەرکردەن و لەنێویشیاندا (ئەبوحەفسە لیبی) بەپرسی ھێرشەکانی تیرۆرستانی داعش ھەیە.


(ڕەجەب) گوتیشی: "بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە دەستمان، چەند چەکدارێکی نەناسراو (ئەبووتەڵحە لیبی)ـیان لە ناو مووسڵدا کوشتووە؛ کابرا بەرپرسی لەسێدارەدان بوو لە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا."

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار